تەندروستی ڕاپەڕین: حەوت توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبونەوە


بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین رایگەیاند" ئەمڕۆ هەینی حەوت توشبوی کۆرۆنا لە سنورەکەدا چاکبونەتەوە". 
 
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا covid-19 و دەستنیشانکردنی توشبوان لەڕێگەی پشکنینەوە، ئەمڕۆ حەوت توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەرین چاکبونەوە و گەڕانەوەکان ماڵەکانیان". 
 
ڕاشیگەیاند" کۆی ژمارەی هاوڵاتیانی چاکبوەوە بو بە ٣٧ کەس".

PM:05:31:03/07/2020