هەپەگە: گەریلاكانمان سێ سەربازی توركیایان كوشتوە

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لە دژی هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر هەرێمی هەفتانین، گەریلاكانیان دوێنێ پێنج شەممە، چەند چالاكییەكیان ئەنجامداوە و تیایدا سێ سەربازی توركیا كوژراون".

 

لەو راگەیەندراوەدا هەپەگە رایگەیاند" دوێنێ کاتژمێر١١:٣٠ی پێشنیوەڕۆ هێزەکانی یەژاستار لە گۆڕەپانی شەشدارا لەدژی سوپای تورکیا لە چالاكییەكدا سەربازێكیان كوشتوە، هەروەها کاتژمێر٧:٣٠ی شەو لە چالاكییەكی لە گردی کاتو سولەدا ئەنجامداوە بەڵام زیانەكانی نەزانراوە".

 

هەروەها هەپەگە زانیاری زیاتری بڵاوکردەوە

"هێزەکانمان چاودێری دۆخی پاسەوانانی سنور دەکەن"

"١ی تەموز هێزەکانی پاسەوانی سنوری سەر بە عێراق لە دەڤەری کەرێی سەر بە هەرێمی قەڵای شابانیک و دەرکاریێ باتوفا جێگیر کراون. ئەو هێزانە ڕایانگەیاندووە کە بۆ ڕێگریکردن لە پێشڕەویەکانی سوپای داگیرکەری تورک لەوێ جێگیر بوون. هەوڵی بەم شێوەیە کە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیادیانکردووە گۆماناویە. هێزەکانمان چاودێری دۆخی پاسەوانانی سنور دەکەن. تا دۆخەکە بە تەواوی ئاشکرا دەبێت، هێزەکانمان لە ئامادەباشیدا دەبن و دواتر بە پێی ئەنجامەکان هەڵوێست دەردەبڕن.

لە شاخێ چالاکی سویقاست

هێزەکانمان یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید رزگار گەڤەڕدا ٣٠ی حوزەیران کاتژمێر ١٩:٥٠ لە هەرێمی کاتۆ خەلیلای ناوچەی شاخێی وان لەدژی سەربازانی داگیرکەری تورک کە لە ناوچەی چەلێ بوکا رێگایان کۆنتڕۆڵ دەکرد، چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٢ سەربازی دوژمن سزادران.

ئۆپەڕاسیونی جۆلەمێرگ ئەنجامی نەبوو

٢٦ی حوزەیران سوپای داگیرکەر لە گۆڕەپانی کاتۆ کاڤالای جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. فڕۆکەکانی شەڕ و هەلیکۆپتەرەکان بەشەو ناوچەکەیان بۆردومان کرد و سوپای داگیرکەری بە هەلیکۆپتەری سکورسکی دەستی بە گواستنەوەی سەرباز بۆ هەرێمەکە کرد. سوپای داگیرکەری تورک ٢٧ی حوزیران بێ ئەنجام لە هەرێمەکە کشایەوە.

فڕۆکە جەنگیەکان گارەیان بۆردومان کرد

٢ی تەموز فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەورەبەری گوندی یەکمالێی هەرێمی گارەی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان کرد. بەهۆی بۆردومانەکەوە زیان بەر هێزەکانمان نەکەوت."

 



PM:05:52:03/07/2020