لە عێراق زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ توشبوی کۆرۆنا چاکبونەوە


وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە کە دو هەزارو ٣١٢ توشبوی نوێ تۆمارکراون.
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دواین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دو هەزارو ٣١٢ حاڵه‌تی نوێی توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ١٠٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزارو ٦٨٨  توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەئێستادا کۆی گشتى توشبوانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتوەتە (٥٦٠٢٠) توشبو، لەو ژمارەیەش (٢٩٦٦٠٠) کەس چاکبونەتەوە و (٢٢٦٢) توشبوش گیانیان لەدەستداوە.


PM:06:52:03/07/2020