خانمە فاسیۆن و گۆرانیبێژی ناسراوی کوردستان، هێلی لەڤ بەچەند وێنەیەکی نوێی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەخۆیەوە سەرقاڵ دەکات و دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی.
هێلی لەڤ کە هەمیشە ئازادی تەواو دەدات بەو جلو بەرگانەی لە بەری دەکات، ئەمجارەش بە جلوبەرگێکەوە دەردەکەوێت کە سەرنجڕاكێشەو هێڵە سوورەکان دەبەزێنێت و تەماشاکەرێکی زۆر بەلای خۆیدا رادەکێشێت.
هێڵی لەڤ یەكێكە لەو خانمە هونەرمەندانەی توانیوێتی لەسەر ئاستی جیهان بەهۆی كارەكانییەوە ناوبانگێكی باش بۆ خۆی پەیدا بكات و زۆرێك لە میدیا جیهانییەكانیش گرنگی بە كارەكانی بدەن.
هێلی لەڤ، ناوی هێلین عەبدوڵایە و خەڵكی شاری دهۆکە و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە و بە دوو کلیپ توانی ناوبانگێکی جیهانی بەدەستبهێنێت و لەدەرەوەی وڵات دەژی.