١١ چالاکی مەدەنی کورد سزای لە سێدارەدان و بەندکردنیان بە سەردا سەپێندرا

مەحیەدین تازەوارد چالاکی مزهەبی خەڵکی شنۆ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا و ١٠ چالاکی دیکەش کە یەکێکیان تەمەنی ٧٠ ساڵە سزای بەندکردنیان بە سەردا سەپێنرا. 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دانیشتنی دادگای حەوت چالاکی مەزهەبی کورد لەلقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو بەڕێوە چو و مەحیەدین تازە وارد خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی "موحاربە" حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا.

 

هەنگاو ئاشکراشیکردوە: ١٠ چالاکی دیکەش سەرجەم حوکمی ٣٧ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە و ئەو حوکمە ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە بە فەرمیی پێیان ڕاگەیەندراوە.

 

ئەو ١١ هاوڵاتییە کوردە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکران و بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرانەوە، ئێستا تەنیا محێدین تازەوارد لە بەندیخانە راگیراوە و شەش کەسی دیکە مانگی ئازاری ئەمساڵ چونەتە بنکەی پۆلیس و بەشێوەیەکی کاتی راگیراون.

 


AM:09:21:04/07/2020