کەسایەتییەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی ناسراوی کوردستان کۆچی دوایکرد

شێخ محەمەدی شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی قادری لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دواییکرد.

بەپێی زانیارییەکان، شێخ محەمەد شێخ عبدالكەريم كەسنەزانی، کە کەسایەتییەکی دیاری ئاینی کوردە و سەرۆکی تەریقەتی قادری بو لە جیهاندا ئەمڕۆ شەممە لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دوایکرد، کە بڕیارە تەرمەکەی بهێنرێتەوە کوردستان. 

 

شێخ محەمەد شێخ عبدالكەريم كەسنەزانی لە ساڵی ١٩٣٧ لە دایکبوە، سەرۆکی تەریقەی نەقشبەندی بو لە جیهاندا، هەر لە باوباپیرانییەوە بە شێخانی کەسنەزان ناسراون، هەروەها سەرۆکی تەریقەی قادری بو لە جیهاندا. 



AM:11:01:04/07/2020