راهێنەری بەرشەلۆنە یانەکە جێناهێڵێت



راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە کیکی سیتین، نایەوێت ریزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت ورایدەگەیەنێت گوێ بە دەنگۆکان نادەم.
پاش لە دەستدانی ٦ خاڵ و دابەزین بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی لە دوای یانەی ریاڵ مەدریدەوە بە جیاوازی ٤ خاڵ، کیکی سیتین ئەمڕۆ پێش یاری ڤیاڕیاڵ بەشداری لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵی کردو مانەوەی دووپاتکردەوە.
سیتین وتی:" من گوێ بە پڕوپاگەندەی راگەیاندنەکان نادەم، بیر لە یاریەکان دەکەمەوە.
پاشان وتی" ئەوەی لەسەر میسی دەوترێت ناڕاستە، میسی هیچ شتێکی لەلای من نەوتووە  بۆ چوون.
یاریەکە سبەی یەکشەممە لە کاتژمێر ١١:٠٠ ئەنجام دەدرێت.
 


PM:03:30:04/07/2020