فالح فەیاز لە پۆستەکەی دوورخرایەوەو لە جێگای دوو بەرپرسی تر دانران



فالح فەیاز کە فەرماندەی ناسراوی شیعەی نزیک ئێران ناسراوە، لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە و دوو کەس بۆ شوێنی ئەو، دیاری دەکرێن.

 
ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز)ی عێراقی بڵاوی کردەوە، فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەکارەکەی دوور خراوەتەوەو دووبەپرسی تری سەربازی و ئەمنی ناسراو لە جێگایان دانراون.

 
ئەو ماڵپەڕە ئاشکرای دەکات کە قاسم ئەعرەجی، وەزیری پێشووتری ناوخۆی عێراق دەکرێتە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و، عەبدولغەنی ئەسەدی، فەرماندەی پێشووی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەکرێتە بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی.

 

 


PM:03:52:04/07/2020