پەرلەمانتار و بەرپرسی کەناڵی ئاسمانی کەرکوکی یەکێتی توشی کۆرۆنا دەبێت

پەرلەمانتار و بەڕێوەبەری کەناڵی کەرکوکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تووشی کۆرۆنا دەبێت.

 

دلێر عەبدولقادر ناسراو بە ( دلێری مامۆستا عەبدولقادر) پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق، بەڕێوەبەری کەناڵێ کەرکوکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تووشی کۆرۆنا دەبێت.

 

کەسێکی نزیک لە خانەوادەکەی هەواڵەکەی بۆ ( سپی ) پشتڕاستکردەوەو رایگەیاند" هەرچەندە توشی کۆرۆنا بووە، بەلآم تەندروستی دلێر عەبدولقادر جێگیرە".

 

دلێر عەبدولقادر خاوەنی ٣ مناڵەو لەساڵی ٢٠١٧ەوە بەرێوەبەری کەناڵی کەرکوکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.

 

ئەمڕۆ ٤ی تەموز، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتاکەوە لەو پارێزگایە بڵاوکردەوە و، رایگەیاند" لەماوی ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٧٦ حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا و گیان لەدەستدانی شەش کەس بە كۆرۆنا تۆماركراوە".



كۆی تووشبوەكان لە کەرکوک گەیشتۆتە هەزار و ٤٧١ حاڵەت و ٤٨ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا ٥٠٤ هاوڵاتی چاکبونەتەوە و ٨٩٣ توشبوش لە ژێر چاودێری تەندروستیدان.



PM:07:24:04/07/2020