بەهۆی نەبونی و خراپی بژێوی خۆی و خێزانەكەی گەنجێكی تەمەن ١٦ ساڵ لە گەڕەكی سەركارێزی سلێمانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەستدا.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە گەنجێکی ١٦ ساڵان لە سلێمانی بەهۆی نەبونییەوە خۆی سوتاند و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، بەداخەوە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".
ئاشكراشیكرد: کە باوکی گەنجەکە لە چێشتخانەیەکدا شاگردە و خۆشی شاگردی فیتەرە، گهنجهكه لە کەلاوەیەکی پشت ماڵی خۆیان لە گەڕەکی سەرکارێز ئاگری لە خۆی بەرداوەو وتویهتی "بەهۆی خراپیی بژێوی ژیانیانەوە خۆی سووتاندوە.
لە ماوەی ئەم هەفتەیە ئەمە دووەم حاڵەتی خۆ سووتاندنە لە شاری سلێمانی ڕوودەدات و پێشتر پیاوێكی تەمەن ٦٣ ساڵ-یش لە باخی گشتی خۆی سوتاند و گیانی لەدەستدا.