توشبویهكی كۆرۆنا له سلێمانی كه نهخۆشی شێرپهنجه و پهستانی خوێن و شهكرهشی ههبو چاكبوهوه.
د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند" نەخۆشێكی شێرپەنجە پێی راگەیاندوە كە سەرەڕای ئەو نەخۆشییە سەختەی، پەستانی خوێن و شەكرەشی هەبوە و لە هەمانكات توشی ڤایرۆسی كۆرۆناش بوە، بەڵام پاش وەرگرتنی چارەسەر و پلازما ئەمڕۆ چاكبۆتەوە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە".
د.یاد داوا لە هاوڵاتیان دەکات كە توشی كۆرۆنا دەبن ورەیان بەرز بێت و ئاماژەی بەوەكرد، كۆرۆنا یەكسان نییە بەمردن، دڵنیابن ژمارەی چاكبونەوە زۆر زیاترە لە ژمارەی گیانلەدەستدان، بەڵام بونی یەك حاڵەتی گیانلەدەستدان زۆرە بۆ خێزانێك، بۆیە تكا دەكەین پابەندبن.