دوا وێنەی کازمی و فالح فەیاز پێش گۆڕینی

فالح فەیاز کەچەند ساڵێکە چەند پۆستێکی گرنگی سەربازی و ئەمنی بەدەستەوە بووە، ئەمڕۆ بەبڕیارێک مستەفا کازمی سەرۆک وەزیر، دوو پۆستی ئەمنی لێ سەندەوەو تەنها لە پۆستێکدا هێشتیەوە.

مستەفا کازمی ئەمڕۆ ٤ ی تەموز پۆستی دەزگای ئەمنی نیشتمانی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لێ سەندەوەو، تەنها لە پۆستی سەرۆکی حەشدی شەعبی هێشتیەوە.
سەرۆک وەزیران، عەبدولغەنی ئەسەدی کردە سەرۆکی دەزگای ئەمنی نیشتمانی، هەروەها قاسم ئەعرەجیشی کردە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی.

ماڵپەڕی " سپی " وێنەیەکی دەستکەوتووە کە نوێترین وێنەی مەستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و فالح فەیازە لە ( مەسعەدێکی ) ئەنجومەنی وەزیراندا لە نهومێکەوە سەردەکەون بۆ نهۆمێکی تر بۆ کۆبوونەوە.

 


PM:10:47:04/07/2020