سەرۆک وەزیرانی عێراق بە توندی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق مەحکوم دەکات

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بە توندی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق مەحکوم دەکات، ئەم هێرشە بە لایەنی نێگەتیف بۆ ئەو پەیوەندیە متمانەپێکراوە ڕەگوڕیشە داکێشراوەی درێژەی نێوان هەردو گەلی هاوپەیمانان ناوزەند دەکات. 

 

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات" مستەفا کازمی داوا دەکات دەستبەجێ ئەو لەشکرکێشیانە ڕاگیرێت کە زەرەری هەیە بۆ ئاشتی هەرێمایەتی، هەروەها دەستدرێژییە بۆسەر سەروەری عێراق و گیان و ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانی عێراقی". 

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکراشیکردوە: کە حکومەتی عێراق دو نامەی ناڕەزایەتی بەزمانێکی توند داوە بە باڵوێزی تورکیا لە بەغداد، هەروەها باس لەوەش دەکات، عێراق پەنا دەباتە بەر چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان یاساو بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکان کە مافی عێراقییەکان دەسەپێنێت و ئەو لەشکرکێشیە دەوەستێنێت و ڕەتدەکاتەوە. 

 

هاوکات لە هەڵوێستەکەی حکومەتی عێراق کە ئەمشەو ڕاگەیەندرا، لایەنی بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی لە ئەستۆ دەگرێت لەبارەی هەر زەرەرو زیانێکی گیانی و ماددی کە لە خەڵک دەکەوێت، هەروەها هەمو ئەو زەرەرو زیانانەی کە لە هەمو ئەو دەستدرێژیەی دەکرێتە سەر سەروەری عێراق و نائارامی و یەکێتی خاکەکەی و یەکێتی گەلەکەی.

 

حکومەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوەکە کە بەناوی وتەبێژەکەی بڵاوکراوەتەوە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە هەنگاو بنێن کە ببێتە مایەی گەڕانەوەی ئارامی لە ناوچەکەدا کە زامنی مافی عێراقی بکات لەسەروەری و پاراستنی خاکەکەی و سەروەری خەڵکەکەی. 



PM:10:52:04/07/2020