زانیارییە سەرەتاییەکانی قوربانییەکانی ئەمرۆی کۆرۆنا لە هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لە سلێمانی کەسێک و لە هەولێریش دو توشبو بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.
دو توشبوەکەی هەولێر یەکێکیان ٤٧ ساڵە و ئەوی دیکەشیان ٦٠ سالەو هەردوکیان نەخۆشی تریان لەگەڵدا بوە.
بەپێی دوا راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی دوێنی ٩ کەس لەهەرێم گیانیان لەدەستدا ٨ لە سلێمانی و کەسێک لە گەرمیان، کۆی گیان لەدەستدانیش ٢٤٠ کەسە ، ٢٩ هەولێر، ٢٠٧ سلێمانی، ٤ هەڵەبجەیە.