لە هەڵەبجە ژنێك لەلایەن براکەیەوە کوژرا

پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند" ژنێك گیانی لە دەستداوە کە لەلایەن برایەکییەوە لێیدراوە".

 

بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 3:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە بەناوی (أ،ع،ح)ی تەمەن 32 ساڵ کە پیشەی ژنی ماڵەوە بوە و  دانیشتوی پارێزگای سلێمانی بوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە" پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت لەلایەن برایەکییەوە بەناوی (أ،ع،ح) تەمەن 34 ساڵ کە پیشەی پۆلیسی بەرگری فریاکەوتنە و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجەیە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لێیدراوە و لە پارێزگای سلێمانی پاش هێنانەوەی بۆ پارێزگای هەڵەبجە و گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتن مردوە".

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە باسی لەوەشکردوە، دۆسییەی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوە و تۆمەتباری روداوەکە دەستگیرکراوە و دانیبەتاوانەکەیدا ناوە و بەپێی ماددەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی بەبڕیاری دادوەر دەستگیرکراوە.




PM:01:28:05/07/2020