له سلێمانی ماوهی ههفتهیهك له سهنتهری شاری سلێمانی دابهشكردنی ئاو رادهگیرێت، ئهویش بههۆی شكانی بۆری سهرهكی ئاوی پڕۆژهی سهرچنارهوه.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند" بەهۆی شکانی بۆری سەرەکی ئاو لەناو پڕۆژەی ئاوی سەرچنار بۆ ماوەی یەک هەفتە ئاوی خواردنەوە لە سەنتەری شاری سلێمانی نابێت".
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە: دابەشکردنی ئاو لە قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و بازیان و تەکێ و گۆپاڵە بەردەوام دەبێت، لەگەڵ گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و کوردسات و هەواری شار، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین دەست بە ئاوەوە بگرن و تیمەکانی بەڕێوبەرایەتیمان لەئێستادا سەرقاڵی کارکردنن بۆ ئەوەی لەماوەیەکی کەمدا ئاو بگەڕێتەوە بۆ هاوڵاتییان.