لە ئێران ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە هەڵکشاندایە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند" له‌ ٢٤ سه‌عاتی ڕابردودا دو هەزارو ٥٦٠ كه‌س توشی په‌تای كۆرۆنا بون و ١٦٣ توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌". 
 
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردودا دو هەزارو ٥٦٠ كەس لە ئێران توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و كۆی گشتی حاڵەتەكانیش بۆ ٢٤٠ هەزار و ٤٣٨ كەس بەرزبوەوە، هاوکات ١٦٣ كەسیش گیانیان لە دەستداوە، سێ هەزار و ١٦٨ نەخۆشیش باری تەندروستییان ناجێگیرە". 

وتیشی" تا ئێستا كۆی حاڵەتەكانی مردن گەیشتووەتە ١١ هەزار و ٥٧١ كەس و ٢٠١ هەزار و ٣٠٠ تووشبووش چاكبوونەتەوە". 

PM:03:50:05/07/2020