پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە دژی دواکەوتنی موچە و لێبڕینی موچە خۆپیشاندان لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو.
بەپێی زانیارییەکان، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه ٦ی ٧ی ٢٠٢٠ ژماره‌یه‌كی زۆر لە کارمەندانی هاتووچۆ و مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەرانی هەرێم و هاوڵاتیان له به‌رده‌م باخی باخی گشتی شاری سلێمانی ڕێپێوانیان دەستپێکرد و لە ئێستادا لەشەقامی سالم لای سەهۆڵەکەن و بەڕێوەن بۆ بەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانى کوردستان.
خۆپیشانده‌رانی شاری سلێمانی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هەرێم بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه، ره‌تده‌كه‌نه‌وه و داوا دەکەن موچەکانیان بەبێ لێبڕین لە کاتی خۆیدا وەربگرن.