بریکاری وەزارە‌تی ناوخۆ لە پشکی یەکێتی دەستبەکاربو

ئەمڕۆ دووشەممە لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وەزیران بە فەرمی لیوا چەتۆ ساڵح لە پۆستی بریکاری وەزارە‌تی ناوخۆ دەستبەکار بو.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ دوشەممە لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی بە فەرمی لیوا چەتۆ ساڵح، لە پۆستی بریکاری وەزارە‌تی ناوخۆ لە پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەستبەکار بو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ ئامادە بو، قوباد تاڵەبانی پاش پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ لیوا چەتۆ ساڵح خواست لە ئەرکەکەیدا و رایگەیاند" هەماهەنگی بەهێز لەنێوان هەمو ئەندامانی وە‌زارە‌تدا پێویستە‌ بۆ باشتر خزمە‌تكردنی ھاوڵاتیان، ئەو هەماهەنگی و هاوکارییەش لەناو تیمی وەزارەتی ناوخۆ بە‌دی كراوە‌ و پێویستە‌ بە‌ھێزتریش بکرێت".

 

لە رێوڕەسمەکەدا لیوا چەتۆ ساڵح رایگەیاند" لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیەیدا کە پێی سپێردراوە بە هەمو توانایەوە هەوڵ دەدات بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان". 

 


PM:12:17:06/07/2020