لە هەولێر کاسبکارانی عەلوەکە لە رێگای خۆپیشاندانەوە داوا دەکەن پارێزگار سەردانیان بکات.. ڤیدیۆیەکەی ببینە..

بەشیك لە کاسبکارانی عەلوەکەی هەولێر بەمەبەستی ساغکردنەوە بەربومە کشتوکاڵیەکانیان بە خۆپیشاندان رێگای هەولێر - دهۆکیان گرتووەو داوای بینی پارێزگاری هەولێر و وەزیری کشتوکاڵ دەکەن.

 

خۆپیشاندەران رێگای هەولێر خەبات دهۆکیان گرتووەو داوا دەکەن رێگا بکرێتەوە بەڕووی بازرگانەکانی ناوەڕاست و عێراقدا تا بەروبومە کشتوکاڵەکانیان بفرۆشن بەتایبەتی لەم وەرزەدا کە وەرزی تەماتەیە.

 

خۆپیشاندەران بەسەدان کیلۆ تەماتەیان رشتووە، چونکە لەناو بازاڕی ناوخۆدا سەرف ناکرێت و رێگاش نادرێت بازرگانە عەرەبەکانی بچنە هەولێر و عەلوەکە تا تەماتەکانیان ساغبکەنەوە.

 

خۆپیشاندەران داوای بینین و سەردانی پارێزگاری هەولێر دەکەن تا کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات، بەلآم تا ئێستا هیچ وەڵامدانەوەیەکیان نییە، تەنها پەرلەمانتاریکی نەوەی نوێ کە( مژدە مەحمود )ە سەردانی کردوون.

 

خۆپیشاندەران رێگاکایان گرتووە، هەرچەندە هێزێکی زۆری پۆلیسی چالاکە مەدەنییەکان و زرێرەڤانی تا ئێستا لە رێگای گفتوگۆوە دەیانەوێت رێگا سەرەکییەکەی نێوان هەولێر و خەبات و دهۆکیان پێ چۆڵ بکەن، بەلآم کاسبکاران بەردەوامن لە گرتنی شەقامەکە.



PM:01:57:06/07/2020