وێنە..هونەرمەندێکی ناسراوی ئەمەریکی بەکۆرۆنا گیان لەدەستدەدات



هونەرمەندی ناسراوی ئەمەریکی نیک کۆردیرو لە لۆس ئەنجلوس لە ولایەتی کالفۆرنیا، دوای سێ مانگ لەنەخۆشخانە بە کۆرۆنا و بەئازارێکی زۆرەوە گیانی لەدەستدا.

 
میدکانی ئەمەریکا هەواڵی گیان لەدەستدانی کۆردیرۆیان رۆژی ٥ی تەموز لە تەمەنی ٤١ ساڵیدا بڵاوکردەوە، ئەو هونەرمەندە پاڵێوراوی خەڵاتی " تۆنی " بووە لە شانۆگەری " فیشەک بەسەر برودوای" لە ساڵی ٢٠١٤دا. 


کۆریرۆ کۆتایی مانگی ئازارو بەهۆی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانە کەوت، دواتر ئامێری هەناسەدانی دەستکردیان بۆ بەست و، لەو کاتەدا تووشی جەڵتەی خوێن بووە، نەشیدەتوانی لەسەر جێگاکەی بێتە خوارەوەو خوێن بۆ قاچی نەدەچوو، ناچار پزێشکەکان قاچیان بڕیوە. 

 
هاوسەرەکەی کە راهێنەری مەشقی جەستەیی بووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێکی دەستپێکرد بەناوی " # هەستە نێک "، بەڵام نێک دوای ٩٠ رۆژ بە ئازارەوە لە رۆژی ٥ ی تەموز گیانی سپارد.

 


PM:04:19:06/07/2020