وەزارەتی تەندروستی هەرێم: ٣٢٤ توشبوی نوێ بە کۆرۆنا تۆمار کرا

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمشەو شەممە بڵاویکردەوە، لە کۆی  ٢٧٩٨ پشکنین کە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ گومانلێکراوان ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ٣٢٤ پشکنینیان پۆزەتیڤ بووە و ١١ کەسیش گیانی لە دەستداوە. 

دەقی ڕاگەیەندراوی تەندروستی هەرێم ژمارە (١٣٢): 

 

1. کەرەنتین:  (١٤ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
٩٢٥ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢١ شوێنی جیاواز (٢٢٥ هەولێر)،(٢١٣ سلێمانی)، (٤٨٧ دهۆك).
2. پشکنین:  (٢٧٩٨ پشکنینی نوێ) 
(١٠٨٠ هەولێر)
(٧٤٨ سلێمانی)
(٦٩٧ دهۆك)
(٢٢٣ گەرمیان)
(٥٠هەڵەبجە).
3. تووشبوو:  (٣٢٤ تووشبووی نوێ)
(١٣٧ هەولێر)
(١٣٥ سلێمانی، ٣٧ گەرمیان)
(١٥ دهۆك)
4. چاکبوون:  (٩٧ چاکبوون)
(٨٤ هەولێر)
(٩ دهۆك)
(٤ هەڵەبجە)
5. مردن:  (١١ مردن)
(٦ هەولێر)
(٥ سلێمانی)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ١٦٩٨٠ هاوڵاتی (١٦٠٥٥ دەرچوو)
پشکنین ١٤٧٤١٤  (٦٥٦٩١ هەولێر، ٤٧٥٥١ سلێمانی، ٣٢٩٤٤ دهۆك، ١٢٢٨ هەلەبجە)
تووشبوون ٧٦٣٩  (١٧٦٥ هەولێر، ٥٤٦٦ سلێمانی، ٢٠٣ دهۆك، ٢٠٥ هەلەبجە)
چاکبوون ٢٧٨٩  (١١٤٩ هەولێر، ١٣٦٦ سلێمانی، ١٦٤ دهۆك، ١١٠ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٥٨٧  (٥٧٩ هەولێر، ٣٨٧٨ سلێمانی، ٣٩ دهۆك، ٩١ هەلەبجە)
مردن ٢٦٣  (٣٧ هەولێر، ٢٢٢ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
وەزارەتی تەندروستی         
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
٦ تەمووز ٢٠٢٠

 



PM:08:04:06/07/2020