بەم نیشانانە بزانە تووشی شێرپەنجەی کۆڵۆن بوویت


شێرپەنجەی کولۆن جۆرێکی شێرپەنجەیە توشی ڕخۆڵە ئەستورە دەبێت  کە دەکەوێتە کۆتا بەشی هەرسی مرۆڤەوە.
 لەسەرتادا شێرپەنجەی کۆلۆن لە کۆبونەوەی چەند شتێکی بچوکەوە دەست پێدەکات کە خانەی شێرپەنجەی نین، بەڵام دواتر دەگۆڕێت بۆ خانەی شێرپەنجەی . بەهۆی چەند نیشانەیەکەوە کەسی تووشبوو دەتوانێت لەخۆیدا بەدی بکات و بەزوی سەردانی پزیشک بکا ئەوانیش.

ـ گۆڕانی شێوازی پیسای کردن:  کەسی توشبووهەندێک جار توشی قەبزی دەبێت و هەندێک جار سکچون یاخود گۆڕانی ڕەنگی پیسای هەرجارەو بەجۆرێک بۆ ماوەی زیاتر لە چوارهەفتە.

ـ بونی خوێن لەگەڵ پیسایدا.

ـ ناڕەحەت بونی ڕخۆڵە، دروست بونی غازات و هەبونی ئازار.

ـ  هەستکردن بەوەی کە ڕیخۆڵە بەتەواوی خاڵی نەبووەتەوە.

ـ لاوازی، بێتاقەتی.

ـ لەدەستدانی کێش بەبێ هۆکار.

تێبینی: زۆربەی ئەوانی تووشی شێرپەنجەی کۆڵۆن بوون لەسەرە تاوەهەست بەهیچ نیشانەیەک ناکەن تاکو خانە شێرپەنجەییەکانیان زۆر دەبێت لەڕیخۆڵەدا . بەڵام هەرکەسێک هەستی بە هەریەک لەم نیشانانەی سەرەوە کرد واباشترە بەخێرای سەردانی پزیشک بکات.

ئا: هە ـ ف

سەرچاوە: Mayoclinic



AM:10:17:07/07/2020