د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێت" دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی له دۆخێكی سروشتیدایه، وه تا ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه و دۆخه‌كه باشه، ئێستا ئێمه به‌خۆپارێزی و هه‌ستیارییه‌كی زۆره‌وه له ناوه‌ڕاستی دۆخه‌كه‌وه به‌ره‌و كۆتاییه‌كه‌ی ده‌ڕۆین".
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، د. هەڤال ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند" خه‌ریكه به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌م پێیه بڕۆین له‌دوای 10ی ئه‌م مانگه‌وه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر ده‌ڕوات".
هەروەها دەشڵێت" له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی وتی" ده‌توانم بڵێم دۆخی سلێمانی له ئێستادا به‌به‌راورد به‌سروشتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سه‌كه له‌دنیادا، له‌دۆخێكی سروشتیدایه، وه تا ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه، ڕاسته ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌ن ڕووی له زیادبوون كردووه له‌ڕووی ژماره‌ییه‌وه چونكه ئه‌مانه هه‌ركه‌سێ كه تا-یه‌كی هه‌بێت یان نیشانه‌یه‌كی لێده‌ربكه‌وێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری ڤایڕهسهكهش نه‌بێت ده‌چێته ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان بۆ پشكنین، وه‌له ئێستادا خه‌ڵك به جدیتر و بهمهترسیدارتر بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ی وه‌رگرتووه بۆیه ئه‌و ژمارانه‌ی كه ڕۆژانه تۆماردهبێت ده‌توانین بڵێین ژماره‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه به‌ڵام له پاڵ ئه‌وه‌دا ژماره‌یه‌كی تریش هه‌یه كه بهڕێگاكانی تری بێجگه له‌و ڕێگایانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و هه‌رێم پشتی پێده‌به‌ستن كه ته‌نها پشكنینی PCR ه، به‌ڵام له‌ئێستادا به سی-تی سكان-یش ده‌كرێت هه‌روه‌ها به "ئه‌ی جی جی -ش" پشكنین ده‌كرێت، به‌ڕێگای فیزیاییش ده‌كرێت ، به‌چه‌ندین ڕێگای تر ده‌كرێت كه ئه‌وانه هیچیان تۆمارناكرێن له‌داتا ڕه‌سمییه‌كان، بۆیه ئه‌و ژمارانه‌ی كه بۆ قوربانییه‌كان ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت یان بۆ ئه‌وانه‌ی كه تووشبوونیان یاخود بۆ ئه‌وانه‌ی چاك بوونه‌ته‌وه ده‌توانم بڵێم ژماره‌یه‌كی زۆرتر له‌وانه هه‌ن له‌هه‌موویاندا به‌ڵام ئه‌مانه ده‌مانگه‌یه‌نه‌ته دوو ئامانج چونكه ئێستا ئێمه به‌خۆپارێزی و هه‌ستیارییه‌كی زۆره‌وه له ناوه‌ڕاستی دۆخه‌كه‌وه به‌ره‌و كۆتاییه‌كه‌ی ده‌ڕۆین، سه‌ره‌تا ده‌ستمان پێكرد هاتوینه‌ته چهقهكهی ئێستا له چهقهكهیهوه به‌ره‌و كه‌ناره‌كان ده‌ڕۆین."
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی ئاڵوگۆڕ له پۆستی پارێزگاری سلێمانی، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌ڵێت"تا ئێستا هیچ زانیاری و قسه و باسێكی وه‌ها نه‌له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه وه نه‌له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه نه‌كراوه، ئێمه به‌رده‌وامیین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانمان بارودۆخه‌كه‌مان زۆر له‌وه سه‌ختره كه دابنیشین به‌دیار ئه‌و لێكدانهوانهوه."