سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی لە کۆرۆنا چاکدەبێتەوە

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سیروان محەمەد چاکبوونەوەی خۆی لە کۆرۆنا راگەیاندو سوپاسی تەواوی بازرگانان و بەرپرسان و کەسوکار و هاوڵاتیان دەکات.


سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دواهەمین پشکنینی کۆرۆنای ئەنجامدا و پشکنینەکەی بە " نێگەتیڤ " دەرچوو واتا کۆتای بە فایرۆسی کۆرۆنا هێناوە و تەندروستی بەتەواوی جێگیرە.


سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سوپاسی تەواوی سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان و بازرگانان و پیشەسازان و خاوەنکاران و بەرپرسانی حزبی و حکومی و هاووڵاتیان دەکات، لەماوەی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەواڵی تەندروستیان پرسیوە و بەردەوام لەخەمیدابون.


داواش دەکات، بازرگانان و پیشەسازان و کاسبکاران و هاووڵاتیان پابەندی ڕێنمایە تەندروستیەکان بن و خۆیان بپارێزن دەمامک و دەستکێش لە شوێنە گشتیەکان وقورەباڵغەکان بەکار بێنن و دورکەونەوە لە دروستکردنی قەرەباڵغی تا بەدوربن لە فایرۆسی کۆرۆنا.
 


PM:12:54:07/07/2020