نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی لەبارەى تیرۆرکردنی هیشام هاشمی بڵاوکردەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان کوژرانی هیشام هاشمی، چاودێری دیاری سیاسی و پسپۆڕی دۆخی ئەمنی عێراق سەرکۆنە دەکات و داواش لە حکومەتی عێراق دەکات لە ماوەیەکی کەمدا بکەرانی ئەو کارە بە سزای یاسایی بگەیەنێت.

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی پەیامێکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" ئیدانەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی کرد و ڕایگەیاند" به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ی تیرۆرکردنی لێکۆڵه‌ر و پسپۆڕی ئه‌منیی عێراقی هیشام ئه‌لهاشمی ده‌کەم، که‌ دوێنێ لە هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراودا له‌ به‌غدا تیرۆر کرا". 

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا دەشڵێت" پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خێزانه‌که‌ی ده‌که‌م و هاوخه‌میانم، لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کان ده‌بێ تیرۆرستان بدۆزنه‌وه‌ و بیاندەنە دادگا".

 

هیشام هاشمی، چاودێری سیاسی و ئەمنی دیاری عێراق شەوی ٦ی تەمموز دەستڕێژی گولەی لێکرا و لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لەناوچەی زیونەی رۆژهەڵاتی بەغدا کوژرا، ئەو روداوەش کاردانەوەی سەرکردەکانی عێراق و ناوەندە زانستی و رۆژنامەنوانییەکانی لێکەوتوەتەوە و ئیدانەی ئەو رەفتارە دەکەن.

 
 


PM:01:14:07/07/2020