وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت" حكومەتی ھەرێم وەزیری پەروەردە و پارێزگاری دھۆكی راسپارد كە حكومەت خەرجی قوتابیانی پۆلی ١٢ لە ئەستۆ دەگرێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، سه‌باره‌ت به خوێندكارانی قۆناغی ١٢ی ئاماده‌یی ـ خوێندنی كوردی كه له قه‌زای شنگال و ده‌وروبه‌ری موسڵ نیشته‌جێن و له پارێزگای دهۆك تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
هه‌ر به‌پێی نوسراوه‌كه، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری په‌روه‌رده و پارێزگاری دهۆكی راسپاردوه، خه‌رجی رێككاره ته‌ندروستیه‌كان، گواستنه‌وه، مانه‌وه و خواردنی خوێندكاران له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت.
بڕیارە رۆژی ١١ی ئەم مانگە تاقیكردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە خۆپارێزییەوە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڕێوە بچێت.