بەرهەم ساڵح: تۆمه‌تبارانی داعش ڕاپێچی دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بكرێن
سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له كه‌ریم خان راوێژكاری تایبه‌ت و سه‌رۆك تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كه تایبه‌ته به گرنگیدان و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی گروپی تیرۆریستی داعش ئه‌نجامدراون.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە، له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌یكرد بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی عیراق به گشت نه‌ته‌وه و ئاینزاكانیانهوه دووچاری ئازار و پێشێلكاری بوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ده‌ست گروپی تیرۆرستی داعش، ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ئه‌و گروپه تیرۆرسته چه‌ندین تاوان و پێشێلكاری ده‌رهه‌ق به گه‌لانی عێراق ئه‌نجامداوه تا گه‌شتووه‌ته ئاستی كۆمه‌ڵكوژی له چه‌ندین شار و پارێزگای جیاواز.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه له‌گرنگی به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌نییه‌كانی تیمی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ كۆكردنه‌وه و پاراستنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه نیشانی ده‌دات رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق چ جۆره تاوانێكیان له كوشتن و گرتن و له‌ناوبردن ده‌رهه‌ق كراوه له‌سه‌ر ده‌ستی گروپی تیرۆریستی داعش، ھاوكات جه‌ختیشیكرده‌وه له پێویستی خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵی زیاتر بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و تاوانانه و راده‌ستكردنی تۆمه‌تباران به دادگای نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌تمه‌ند تاوه‌كو به سزای خۆیان بگه‌ن.
لای خۆیه‌وه، كه‌ریم خان روونكردنه‌وه‌یه‌كی وردی پێشكه‌ش به بەرهەم ساڵح كرد له‌باره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌یدات له كۆكردنه‌وه و به دۆكۆمێنتكردنی تاوانه‌كانی داعشی تیرۆریست ده‌رهه‌ق به هاووڵاتیانی عێراق به گشت پێكهاته و نه‌ته‌وه و ئاینزاكانیهوهو په‌یوه‌ندیكردن به‌قوربانیان و كه‌سوكاریان، دووپاتیشیكرده‌وه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵێنیداوه دادپه‌روه‌ری بۆ قوربانییه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه.
PM:04:26:07/07/2020