وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردوی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکەش دو هەزار و ٤٢٦ توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، هاوکات ١١٨ توشبوش گیانیانلەدەستدا.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دواین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردو دو هەزارو ٤٢٦ حاڵهتی نوێی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ١١٨ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزارو ٥١١ توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لە ئێستادا کۆی گشتی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، ٦٤ هەزار و ٧٠١ کەسە، لەو ژمارەیەش ٣٦ هەزار و ٢٥٢ توشبو چاکبونەتەوە و دو هەزار و ٦٨٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.