تەندروستی سلێمانی: ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کەم بوەتەوە

مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی بۆ كەمترین ژمارە دابەزی و جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانیش دەڵێت" ئاگاداری ئازیزانتان بن بە تایبەت ئەوانەی تەمەنیان هەیە و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە".

 

شێخ عەبدوڵا سەنگاوی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی" سوپاس بۆ خوای پەروەردگار تا دێت ئامارەکانی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمتر دەبنەوە، ئەمرۆ سێشەممە لە سلێمانی سێ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان دەستداوە". 

ئاماژەی بەوەشكردوە، هاوڵاتیانی خۆشەویست تکایە بە خۆپارێزییەکانتان ئاگاداری ئازیزانتان بن با تایبەت ئەوانەی تەمەنیان هەیە و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

 

جەختیشی كردەوە، خۆپارێزییەكان ئامارەكانی مردن كەمتر دەكاتەوە.



PM:07:21:07/07/2020