هونەرمەند و رۆژنامەنووس شیرزاد عەبدولرەحمان کۆچی دوایی کرد

کەمێک لەمەوپێش لە هەولێر رۆژنامەنوس و هونەرمەندی ناسراوی باشوری کوردستان کۆچی دوایی کرد.

 

کوڕی هونەرمەند، شڤان شیرزاو، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نوسیوویەتی  ”ئێستا باوكی ئازیزم چاوی لێكنا، خوات لەگەڵ مامۆستا و باوە گیان“.


عەبدولڕەحمان فەرهادی، سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی نووسەرانی كوردیش، لە راگەیاندراوێكدا نوسویەتی ”بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ئەندامی لقەکەمان نووسەر و ڕۆژنامەنووس شێرزاد عەبدولڕەحمان ڕادەگەیەنین کە بەھۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٧/٨ کۆچی دوایی کرد“.


ناوبراو بەهۆی نەخۆشی شێر پەنجەوە گیانی لەدەستداوە.


شێرزاد عەبدولڕەحمان، لە ساڵی ١٩٥٨ لە گەڕەكی تەیراوەی هەولێر لەدایك بووە، ساڵی ١٩٧٠ لە رادیۆی كوردیی بەغدا بە گۆرانیی (دۆستە دۆستە) دەستی بە كاری هونەری كردووە، دواتر گۆرانیی (لیمۆ ھەی لیمۆ)ی بۆ ڕادیۆ و تەلەفزیۆن تۆمار كردووە. هەروەها لەچەندان رۆژنامەو گۆڤاری کوردی کاری رۆژنامەنووسی كردووە. 

 


PM:01:31:08/07/2020