رێکخراوی تەندروستی جیهانی زانیاری مەترسیدار لەسەر کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی دوێنێ سێ شەممە رایگەیاند کە بەڵگەی نوێیان لەبەردەستدایە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رێگای هەواوە بڵاودەبێتەوەو ٢٣٩ زاناش وردبینیان لەو بابەتەدا کردووەو پشتڕاستیان کرۆدتەوە.

 
بەرپرسێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە دووری نەزانی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رێگای هەواوە بگوێزرێتەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و شوێنێکدا کە هەوا پاککەرەوەکەی خراپ بێت.


رۆژنامەی نیۆرک تایمز لە راپۆرتێکی کە شەممەی رابردو بڵاویکردەوە کە زیاتر ٢٠٠ زانا بەڵگەیان دۆزیوەتەوە کە کۆرۆنا ئەو گەردە بچوکانەی لە هەوادان دەتوانرێت بگوێزرێتەوە بۆ کەسێکی تر، هەر بۆیە داوا لە رێکخراوی تەندروستی جیهان دەکرێتەوە بە رێنوماییەکانیدا بچێتەوە.

 
ئەو زانایانە مەترسی گەورەتری گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسەیان ئاشکرا کرد، کە دڵۆپە گەوەی ڤایرۆسەکە، یان بچوکەکەی لە هەوای شوێنە داخراوەکاندا تا دوا دڵۆپی لەگەڵ هەوادا دەفڕێت و دەکرێت بگوێزرێتەوە.

 
جاران تەندروستی جیهانی ئاماژەی بۆ ئەوە دەکرد کە ڤایرۆسەکەی دەگوازرێتەوە لە رێگای ئەو گەردانەوە کە لە لەرێگای دەم و لوتی توشبوەوە بەهۆی قسەکردن و کۆکین و پژمینەوە رودەدات.

 


PM:04:57:08/07/2020