لە عێراق لەکۆی ٤ ملیۆن و نیو لە هەژاران زۆربەیان منداڵن

رێکخراوی ( یونسێف ) ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند" مناڵانی عێراق زۆرینەی ئەو ٤ ملیۆن و نیوە لەهاوڵاتی عێراقی پێدەکهێنن کە ڕووبەڕووی هەژاری بوونەتەوە".


بەپێی راپۆرتێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراقی کە بە پاڵپشتی یونیسێف و بانکی نێودەوڵەتی و بەدەستپێشخەری رێکخراوی " ئۆکسفۆرد " بۆ هەژاری و گەشەپێدان ئامادەکراوە، لە ١١،٧% عێراقییەکان لە ژێر هێڵی هەژاریەوەن بەهۆی کۆرۆناوە.

 
بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنە ئەو زۆربوونەی بەهۆی کۆرۆناوە هاتۆتە ئاراوە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی رادەی هەژاری بەرێژەی ٢٠% لە ساڵی ٢٠١٨بۆ ٣١،٧% و ژمارەی هەژارانیش گەیشتۆتە ١١،٤ ملیۆن هاوڵاتی، لەنێو ئەو ژمارەیەشدا مناڵ و مێرمنداڵ زۆرترین هەژارەکانن.

 
پێش کۆرۆنا لە هەر ٥ مناڵ یەکێک رووبەڕووی هەژاری بووبوەوە، بەڵام ئێستا لە ٥ مناڵ ٢ یان کەوتوونەتە ئەو دۆخەوە کە دەکات ٣٧.٩% منداڵانی عێراق.

 


AM:09:54:09/07/2020