تەندروستی عێراق: هەزارو ٦٢٣ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و هەزارو ٦٢٣ توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە. 
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ١٧٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ١٠٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزارو ٦٢٣ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە". 

لە ئێستادا کۆی گشتی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە ٦٩ هەزارو ٦١٢ کەس و لەو ژمارەیەش ٣٩ هەزارو ٥٠٢ تووشبوو چاکبوونەتەوە و دوو هەزارو ٨٨٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
 


PM:04:51:09/07/2020