جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ پێنج كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستدا".
شێخ عەبدوڵا سەنگاوی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی" ئه‌مڕۆ پێنج كه‌س به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ستداوە، سێ كه‌سیان خه‌ڵكی ناو شاری سلێمانی بوون و دوانیشیان خه‌ڵكی شاره‌زور و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بوون".
ڕاشیگەیاندووە" ئامارەكانی گیان لە دەستدان بە پابەندبوونتان بە خۆپارێزییەكانەوە كەمتر دەبنەوە".