رۆژانی تاقیکردنەوە سێ کاتژمێر ئینتەرنێت لەهەرێمی کوردستان دەبڕدرێت



 لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی زانستی و وێژەی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی کە بەیانی شەممە ١١ی تەموز دەستپێدەکات، هێڵەکانی ئینتەرنێت لەکاتژمێر ٦ بۆ ٩ی بەیانی دەبڕدرێت.


 
بەڕەزامەندی وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بڕیاریداوە لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی زانستی و وێژەی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی هێڵەکانی ئینتەرنێت لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان لەکاتژمێر ٦ بۆ ٩ی بەیانی ببڕێت.


 
بڕیارە سبەینێ شەممە تاقیکردنەوەی نیشتیمانیی پۆلی ١٢ی ئامادەیی زانستی و وێژەی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.
 


PM:04:11:10/07/2020