مەزڵوم كۆبانی سوپاسی‌ پاڵپشتییه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌كات

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هه‌سه‌ده‌" سوپاسی‌ پاڵپشتییه‌كانی‌ واشنتن ده‌كات لە شەڕی دژی داعشدا.

 

مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەرەی تایبەتی خۆی لە "تویتەر" رایگەیاند" ئەمڕۆ لەگەڵ ژەنەڕاڵ کێنس مکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا کۆبوەتەوە و پێکەوە لەبارەی ئەو بابەتانە قسەیانکردووە کە جێگەی بایەخی هەردوولان، لەوانەش شەڕی بەردەوامی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش و بەدەستهێنانی چارەسەری ئاشتیانە لە ناوچەکەدا".
 
کۆبانێ دەشڵێت" پێزانینێکی تایبەتییان هەیە بۆ ئەو پاڵپشتییە بەردەوامانەی ئەمریکا بۆ سەقامگیری و لە شەڕی دژی تیرۆردا پێشکەشیان دەکات". 

 


PM:09:01:10/07/2020