تەندروستی چەمچەماڵ گیان لەدەستدانی پیاوێکی تەمەن ٦٢ ساڵی لە قەزاکە ڕاگەیاند.
د. فه‌رهاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت" ئەمڕۆ هەینی تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، كەپیاوێكی تەمەن ٦٢ ساڵە و دانیشتووی چەمچەماڵە گیانی لەدەستدا".
وتیشی" تاوه‌كو ئێستا ١٠ تووشبووی كۆرۆنا له بنكه‌ی ته‌ندروستی ئاسوده له چه‌مچه‌ماڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه، شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش كه دانیشتوی چه‌مچه‌ماڵ بوون، له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستداوه".