تەندروستی چەمچەماڵ گیان لەدەستدانی گەنجێکی تەمەن ٢٩ ساڵی لە قەزاکە ڕاگەیاند.
شه‌ریف ره‌حیم جێگر به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" گه‌نجێكی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه ته‌مه‌نی ٢٩ ساڵە و دانیشتوی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه، دوای سێ رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئەمشەو کاتژمێر ٩:٠٠ لە نەخۆشخانەی ئاسوده‌ی تایبه‌ت به‌توشبووانی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا".
ئاماژەی بەوەشكرد" ئەو گەنجە پێشتر هیچ نه‌خۆشیه‌كی دیكه‌ی نه‌بووه، به‌ڵام كاتێك هێندراوه‌ته نه‌خۆشخانه باری ته‌ندروستی ناجێگیربووه و پلازمای چاكبوویهكی كۆرۆناشی بۆ به‌كارهێندراوه و دواتریش خراوه‌ته ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده‌وه".
وتیشی" ئه‌و کەسە خێزانداره و له ئه‌نجامی پشكنین ده‌ركه‌وتووه كه خێزانه‌كه‌شی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه و خراوه‌ته ژێر چاودێری ته‌ندروستیه‌وه".