ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەستبەسەراگرتنی هەردوو دەروازەی مەندەلی‌و مونزریەی راگەیاند



ئەمڕۆ ١١ی تەموز، ئۆرپۆراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق کۆنترۆڵکردنی هەردوو دەروازەی مونزریەو مەندەلی کە دەکەوێتە پارێزگای دیالە، راگەیاند.

 
بەپێی راگەیاندنێکی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لەبەر رێنومایی سەرۆک ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی عێراق، هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرا و حەشدی شەعبی بەتەواوی کۆنترۆڵی هەردوو دەروازەی مونزریەو مەندەلیان کرد.


هەروەها لە بەیانەکەدا هاتووە" هێزێکی تایبەتی عێراقی تەواوی دەسەڵاتەکانی لەو دوو دەروازەیە پێدراوە بۆ قەلاچۆکردنی گەندەڵی بەپێی یاساو سەپاندنی سەروەری یاسا'.

 


AM:10:40:11/07/2020