پەرواز حسێن تەواو مۆدێلی گۆڕیووە



ئەستێرەی کوردی عەرەب ئایدڵ پەروازی حسێن لە نوێترین دەرکەوتنی، بەتەواوی مۆدێلی رووخسارو قژی گۆڕدراوە.


 پەرواز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە هێندە گۆڕدراو جوانتر بووە ناناسرێتەوەو ئەمەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.
 
پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن.  پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.


PM:12:53:11/07/2020