وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری تووشبوون و مردن و چاکبونەوەی کۆرۆنای لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٧٣٤ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٩٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزارو ٦٩٩ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە".
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق تا ئێستا ٧٥ هەزار و ١٩٤ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لە ئێستاشدا ٢٩ هەزار و ٦٠ کەس لە نەخۆشخانەکانن و لەو ژمارەیەش ٤٠٠ کەسیان لە ژێر چاودێری ورددان و باری تەندروستیان ناجێگیرە.