بۆ هاوسەران.. چەند زانیاریەکی گرنگی زانستی لەبارەی سێکسەوە

سێكس پرۆسەیەكی دوولایەنە و تێكەڵ بە هەست و سۆزی پیاو ئافرەتە، واتە تەنیا رەچەیەك نییە و پرۆسەیەكی زۆر ئاڵۆزترە لەوەی دەیزانی، بەگشتی ئەو بەچەند قۆناغێكدا تێپەڕ دەبێت و گەیشتن بە ئۆرگازم لە پیاو و ئافرەتدا چەند جیاوازییەكی هەیە، ئەوەی دێت چەند راستییەكە لەسەر راچڵەكینی سێكس لە پیاودا:
 
 
-هی پیاو زیاتر دەخایەنێت، ناوەندی ماوەی راچڵەكینی سێكسی پیاو و هەستكردنی بەخۆشی سێكس (تروپكی چێژەكە) 22 چركە دەخایەنێت، كە ئەوەش چوار چركە لە هی ئافرەت درێژترە، كە دەتوانرێت لە رێگەی راهێنانی كیجل ئەو ماویە لە هەردووكیان درێژتر بكرێتەوە.
 
 
-جوڵەی سپێرم زۆر خێرایە، ئەو كاتەی تۆواوی پیاو فڕێ دەدرێت خێرایی سپێرمەكان دەگاتە 45 كیلۆمەتر لە سعاتێكدا، دواتر بە گەیشتنیان بۆناو زێی مێینە خێرایی مەلەكردنیان خاو دەبێتەوە و دەگاتە 6.5 كیلۆمەتر لە سعاتێكدا و رەنگە 30 خولەك تا سێ رۆژی پێ بچێت بۆ گەیشتن بە هێلكۆكە و پیتاندنی، ئەوەش بەپێی توێژینەوەكانی لەو بارەوە ئەنجام دراون.  
 
 
-سێكس و شەكەتبوون، رەنگە وەرزشوانەكان وا بزانن كە سێكسكردن بەر لە یاری رەسمی، بەتایبەتی بۆ پیاوان زیانی هەیە و دەردانی تێستیستیرۆن رەنگە چالاكیان كەم بكاتەوە، بەڵام بەڵگەیەكی بەهێز لەو بارەوە نییە، بەشێك لە زانایان دەڵێن كە گەیشتنی پیاو بە ئۆرگازم تێستیستیرۆن زیاد دەكات كە بەشێوەیەكی گشتی بوونی سوودی بۆ تەندروستی و زیادكردنی توانای وەرزشی هەیە، ئەوەش هەر بۆچوونە، بۆیە ئەگەر كەسێك زانی كە سێكس بە نەرێنی كار دەكاتە سەر توانای وەرزشكردنی دەوتنی ئەو كاتانە نەیكات. 
 
 
-تۆواوی سپێرم چییە، 205%ی ئەو قەبارەی كەوچكە بچووكە تۆواوی لە چووكی پیاو لەكاتی سێكی دەردەچێت بریتییە لە سپێرم، هەرچی ئەوەی ترە بریتییە لەهەر شتێك كە سپێرم پێویستی پێیەتی لە گەشتەكەی لە لەشی پیاوەوە تا ناو لەشی مێینە و پیتاندنی هێلكۆكە.
ئەو شلە بێجگە لە سپێرم مادەی تری تیادایە وەك سیرۆیۆنین و كۆرتیزۆل و پرۆلاكتین و ئۆكسیتۆسین و ئیسترۆن و میلاتۆنین كە ماندووێتی كەم دەكاتەوە.
 
 
-هەموو راچڵەكینێك فڕێدانی تۆواوی لەگەڵدا نییە، واتە پێویستە بزانیت كە راچڵەكینی سێكس و تۆواوفڕێدان دوو شتی جیاوازن، یەكەمیان هەست بە خۆشی و ئیسراحەتێكی زۆر دەكەیت، دووەمیان بریتییە لە دەرچوونی تۆواو بۆناو زێی مێینە، زۆرجار ئەو دوو شتە بەیەكەوە روو دەدات، بەڵام هەندێك جار جیا دەبنەوە، واتە پیاوەكە دەگاتە ئۆرگازم، بەڵام تۆواوی نایەت، واتە راچڵەكینێكی وشك، هۆكارەكەشی بۆ بەكارهێنانی هەندێك جۆر دەرمانی رێڕەوی میز دەگەڕێتەوە كە ئاستی دەردانی سپێرم كەم دەكاتەوە، هەروەها ئەو پیاوانەی نەخۆشی شەكرە یان دەماریان هەیە یان نەشتەرگەری لابردنی پرۆستاتیان بۆ كراوە، ئەو جۆرەیان هەمان چێژی هەیە، بەڵام بەوشكی. 
 
 
-هاوچێژی پیاو و ئافرەت، توێژەرانی كەنەدایی لە ژمارەیەك پیاو ئافرەتانیان پرسی لەبارەی هەستیان لەكاتی سێكسكردن، ئەوان هەمان شتیان گوت، بەڵام جیاوازی سەرەكی نێوانیان پیاوەكان گوتیان كە تۆواو فڕێ دەدەن.

PM:09:52:11/07/2020