بەشی میوزێکی گەریلا سرودێک بۆ شەڕی حەفتانین تۆمار دەکات

شەڕی حەفتانین کە تا ئیستا بەردەوامە و شەڕێکی سەختە لە ناو هەرێمی کوردستان لە قەزای زاخۆ، گرووپی میۆزیکی گەریلا سرودێکیان بۆ ئەو شەڕە تۆمار کردووە بەناوی ( حەفتانینە ).

 

سووپای تورکیا رۆژی ١٧ ی حوزەیران دەستی بەهێرشکرد بۆ سەر ناوچەی حەفتانین لە قەزای زاخۆ، لەو هێرشەدا تا ئێستا حکومەتی تورکیا بەقوڵی نزیکی ١٥ کم هاتۆتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە، سووپای تورکیا بەچەکی پێشکەوتوو، گەریلاکانی پەکەکەش بە شەڕی گرووپی بچووک بچووک و کەمین دانان و لەدوور بە چەکی " قەناس " بەردەوامن لە بەرپەرچدانەوەی هێرشی تورکیا.



AM:12:09:12/07/2020