بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ڕایگەیاند" چوار نەخۆشی کۆرۆنا لە گەرمیان گیانیان لەدەستدا، سەرباری چارەسەری پێویست و بەستنی ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد".
وتیشی" چوار نەخۆشەکە سێ ژن و پیاوێك بوون و تەمەنیشیان لە نێوان ٣٥ – ٥٠ ساڵدایە، پاش چارەسەر و بەستنی ئامێری ھەناسەدانی دەستکردیش، بەڵام بە کاریگەریی سەختی نەخۆشیەکەیان گیانیان لە دەستدا".
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ته‌ندروستی هه‌رێم، كۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته نۆ هه‌زار و ٢٠١ تووشبوو، له نێویاندا ٣١٢ مردن هه‌یه، سێ هه‌زار و ٢٩٤ كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبونه‌ته‌وه.