سەرۆکی شارەوانی کۆیە دەستی لەکارکێشایەوە

دوای پێنج مانگ لە دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی شارەوانی قەزای کۆیە، ئەندازیار هۆگر کەیفی دەستی لەپۆستەکەی کێشایەوە و هۆكارەكەشی پەیوەندی بە زۆری زێدەڕۆی بۆ سەر موڵكی گشتیی هەیە.

 

هۆگر کەیفی سەرۆکی شارەوانی کۆیە لەبارەی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە" یەکێک لە هۆکارەکان "نەبونی نەسریەی پێویستی مانگانەی شارەوانیە، کە چوار ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینارە ئەوەش بڕێکی زۆر کەمە و بەشی سەدا ١٠ی داواکاری هاوڵاتییانی سنورەکە ناکات، جگە لەوەش چەندین هۆکاری دیکە هەن لە کاتی خۆیدا باسیان دەکات".

 

وتیشی" لە ڕۆژی ٨ی تەموزەوە دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی داوەتە قایمقامی كۆیە و داوایكردوە پەسەند بكرێت و كەسێكی دیكە ڕابسپێردرێت بۆ شوێنەكەی".

 

باسی لەوەشکردووە، شارەوانی کۆیە چەندین کێشەی تێدایە کە پێش دەستبەکاربونی ئەویش هەبون، بە تایبەتی لەڕوی زەوی زار و موڵکایەتی کە ئەم کێشانە پێویستان بە چارەسەرکردنی بنەڕەتی هەیە، بۆیە جگە لەم هۆکارانە هۆکاری دیکەش هەیە کە وایکردوە دەست لەکاربکێشێتەوە. 

 

ڕوونیشیكردەوە، جگە لەم هۆكارانە هۆكاری دیكەش هەیە كە وایكردوە دەستلەكاربكێشێتەوە، بەڵام لە ئێستادا باسی ئەو هۆكارانە ناكەم و كاتی خۆی هات باسی دەكەم، چونكە فشارەكان كاریگەریان كردووەتەسەر باری تەندروستی.

 
 



PM:12:33:12/07/2020