" سبەی دەرمانی چارەسەری کۆرۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان "




وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند"سبەینێ دووشەممە" پشکی هەرێمی کوردستان لە دەرمانی "Favipiravir"ی ڕووسی کە حکوومەتی عێراق کڕیوویەتی".


لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، د. محەمەد قادر خۆشناو بە " سپی " راگەیاند "دەرمانی "Favipiravir" دەرمانێکە نرخ گرانەو، سبەی پشکی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی تەندروسیی عێراقەوە دابین دەکرێت".


دەربارەی دابەشکردنی بەسەر پارێزگاکاندا، د. خالس وتی" بەپێی رێژەی تووشبوان دەرمانە کە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشدەکریت".




ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیان کە ئەو چارسەرە دەبێت بە ڕێنومای پزیشک بەکاربهێنرێت.
 


PM:04:59:12/07/2020