ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە رۆژێكدا حەوت كۆڵبەری كورد كوژران و برینداربوون

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند" ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لەگەڵ برینداربوونی پێنج کۆڵبەر لە شارەکانی پیرانشار و چالدێران دوو کۆڵبەری دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا کوژران". 

 

رێكخراوى هەنگاو بۆ مافى مرۆڤ كه‌ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ چاودێرى ره‌وشى مافى مرۆڤ له‌ خۆرهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كات، له‌ راپۆرتێكیدا ئاشکرایکردووە" ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری چالدێران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی “زیاد ئیسباتی حەیدەرانلوو” کوژراوە. زیاد خەڵکی گووندی “گوڵ” بووە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە". 

 

راشیگەیاندووە" هەر رۆژی پێنج شەممە، کۆڵبەرێکی لاو خەڵکی ئاوایی (نمەنجێ)ی پیرانشار بە ناوی (ئیبراهیم ئەبوبەکری) لە کوێستانەکانی قەندیل بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە کە ئەویش خێزاندار و باوکی دو منداڵ بووە، هاوکات هەمان ڕۆژ لە سنوورەکانی نۆدشە، ئورمیە و سەردەشت پێنج کۆڵبەر بریندار کرابوون". 

 

 


PM:10:11:12/07/2020