لە كەركوك کارمەندێکی پۆلیس كوژرا

پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک رایدەگەیەنێت" لە بەردەم ئەكادیمیای پۆلیسی كەركوك، کارمەندێکی بەشی ئەفسەرانی پۆلیس کوژرا".

 

مازن غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی كەركوك لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەردەم ئەكادیمیای پۆلیسی كەركوك، پۆلیسێك به‌ناوی (ع،ح،ب) كارمەندی بەشی ئەفسەرانی پۆلیس، كە بە ڕەگەز توركمانە و نیشتەجێی ناحیەی تازەی خورماتووە لە باشوری كەركوك، تەقەی لێکراوە و بە هۆیەوە گیانیلەدەستداوە".

 

ڕاشیگەیاند" لە سەرەتادا وا لێكدراوەتەوە كە ئەو كارمەندەی پۆلیس بە ڕوداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستداوە، بەڵام دواتر لە پشكنینەكانی پزیشكی دادوەرییدا دەركەوتوە فیشەك بەر سەری كەوتووە".

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی كەركوك ئەوەشی خستەڕوو: تا ئێستا هۆكاری كوژرانی ناوبراو نەزانراوە و ئەنجامدەرانی هێرشەكەش نەناسراون.

 



PM:11:42:12/07/2020