حکومەتی هەرێم رۆژێک پشووی راگەیاند

حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی ١٤ ی تەموزی کردە پشوو لەسەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم.

 

بەبۆنەی شۆڕشی ١٤ی تەموزەوە کە کۆتایی بە حکومی پادشایی لە عێراق هێنا، حکومەتی هەرێم سبەی سێ شەممەی کردە پشوو.

 

پشووی فەرمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی وەزاری ناگرێتەوەو سبەی خوێندکاران تاقیکردنەوەی خۆیان ئەنجام دەدەن.

 

بڕیارە بانکەکانیش بەردەوامبن لە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان کە سبەی سێ شەممە مووچەی خانەنشینانی سەربازی دابەشدەکرێت.

 

 



PM:01:06:13/07/2020